دادگای فیدراڵی كاتی یەكلاییكردنەوەی داوای دژی زێباری دیاریكرد


دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاندووە دژی یەكشەممە ئەو داوایە یەكلایی دەكەنەوە كە لەسەر هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق تۆماركراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریداوە رۆژی یەكشەمە ئەو داوا یاساییە یەكلایی بكاتەوە كە دژی ھۆشیار زێباری تۆماركرابوو، لەكاتێكدا سێ پەرلەمانتاری یەكێتی و پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی ھاوئاھەنگی داواكارییەكیان پێشكەشی دادگا كردبوو بەو پێیەی ھۆشیار زێباری دۆسیەی گەندەڵی لەسەرەو مەرجەكانی بوون بە سەرۆككۆماری تێدا نییە.

بڕیاربوو رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی لایەنە سەرەكییەكان، ئەو دانیشتنە رێژەی یاسایی تەواو نەكرد و سەرۆكی پەرلەمانیش جارێكی دیكە دەرگای خۆكاندیدبوونی  كردەوە بۆ سەرۆك كۆمار.





PM:07:47:09/02/2022