شابەندەر: زێباری لە پێشبڕكێی سەرۆك كۆمار چۆتە دەرەوە


عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی شیعە رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دوبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، پێدانی دەرفەت بوو بە پارتی تا ناوێكی تر كاندید بكات بۆ سەرۆك كۆمار، بەڵام دوور نییە پارتی و یەكێتی لەسەر سەرۆك كۆمار بگەنە ڕێككەوتن.

عیزەت شابەندەر، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، پێیوایە هۆشیار زێباری لە پێشبڕكێی گەیشتنە پۆستی سەرۆك كۆمار چۆتە دەرەوە، كردنەوەی دوبارە دەرگای خۆپاڵاوتنیش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، پێدانی دەرفەت بوو بە پارتی دیموكراتی كوردستان تا ناوی تازە پێشكەش بكات بۆ ڕكابەری بەرهەم ساڵح.


شابەندەر روونیكردەوە، دۆخی عێراق باش نییە، لەبەرامبەریشدا جوڵە هەیە بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق، پێكهاتەی شیعە تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن و ململانێی نێوان ڕەوتی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە، بەهەمانشێوە لەسەر ئاستی پێكهاتەی كوردیش ململانێ لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە و هەوڵیش هەیە بۆ ڕێككەوتن، ڕەنگە بگەنە ڕێككەوتن لەسەر سەرۆك كۆمار، جا سەرۆك لەپارتی بێت یان یەكێتی، بەڵام بەڕەزامەندی هەردولا، لەكاتێكدا تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێو ماڵی شیعە.



PM:05:17:10/02/2022