به‌پێى زانیاریه‌كانى ماڵپەڕی (سپی)، به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى پێشتروهزارهتى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بوو، ئه‌مڕۆ موچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى پاره له‌به‌شێك له فهرمانگهكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، پرۆسەی دابەشکردنەکە ڕاگیرا.
پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی رابردوو زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت و لە بەشێك لە شارەكان بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەمانی پارە لە بانكەكان دابەشكردنەكە زیاتر دوادەكەوێت، کە ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە، تائێستاش حكومه‌تى هه‌رێم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه بڵاونەکردۆتەوە.