لێدوانی راوێژكارێكی كازمی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەنەوت


راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم زۆر گرنگە و نەوت میحوەرێكی ستراتیژیی گرنگە لە سیاسەتی دارایی وڵات.  

حسێن عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئەمنی  لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق رایگەیاندووە، نەوت میحوەرێكی ستراتیژی گرنگە لە سیاسەتی دارایی عێراق، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی زۆر گرنگ بوو دەكرێت لەرێگەیەوە چارەسەری گرفتەكان بكرێت، جیاوازی هەیە لەگرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان لەنێوان هەرێم و وەزارەتی نەوت.  

دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، فرۆشتنی نەوتی كوردستان بەشێوەی سەربەخۆ نادەستووریە و دەبێت هەرێم لە رێگەی بەغداوە نەوت هەناردە بكات.



PM:10:21:16/02/2022