لە 22-2-2022 لە سلێمانی 31 منداڵ لە دایكبوون


لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی و لە بەروارە "جوانەكە" 22-2-2022، 31 منداڵ لەدایكبوون كە 18 كچ و 13 كوڕن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لە 24 كاتژمێری رابردوودا 31 منداڵ لەدایكبوون كە 18 كچ و  13 كوڕن، 14منداڵیان بەشێوەی سروشتی و 17یشیان بەنەشتەرگەری لەدایكبوون.

بەهۆی ئەوەی 22-2-2022 بەروارێكی "جوان" بووە لای هاوڵاتیان، بۆیە بەشێكی زۆر لە هاوسەرەكان دەیانویست كاتی منداڵبوونیان بۆ ئەم بەروارە پێش بخەن و لە نەخۆشخانە تایبەتەكان بەنەشتەرگەری منداڵیان ببێت، بۆیە پێشتر تەندروستی سلێمانی بە بڕیارێك ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی قەدەغەكرد.



PM:11:55:22/02/2022