فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی باڵندایان لەسنوری
قەزای ئامێدی و گوندەکانی سنوری چیای گارەیان بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی شوبات، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرچاوەیەکی
ئاگادار لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری گوندی باڵندایان
لەرۆژهەڵاتی ناحیەی شیلادزێ و سنوری گوندەکانی چیای گارەیان بۆردوومانکردووە و تائێستا
زیانەکان نەزانراون، هەروەها بۆردوومانەکان ترسی لای هاوڵاتیانی هەردوو ناوچەکە دروست کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆردومانکردن و ناجێگری دۆخی ئەمنی ئەمسنورە
بەشێوەیەکی بەردەوام، وایکردووە گوندەکانی ئامێدی لەلایەن جوتیار و مەڕدارانەوە چۆڵبکرێن
و زەوییە کشتوکاڵییەکانیش سودی لێوەرنەگیرێت.