لێخۆشبوونی هاوڵاتیان لە قەرزی ئاو درێژ کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی ٪١٥ تا بەرواری ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ درێژکرایەوە. 


ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی ئازار بەرێوەبەرایەرتی، ئاوی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا دەڵیت "هاووڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەین کە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی٪١٥  تا بەرواری ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ درێژکراوەتەوە . 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بە بڕیارێکی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بەمەبەستی بارسوككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان قەرزەکانی ئاو کرابە قیست.

 

 



PM:12:42:01/03/2022