لێدوانی نوێی زێباری سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار


هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت "بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هاوسەنگترە كە ڕێگە دەدات بە پەرلەمان بە دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەك دەستەی سەرۆكایەتی".  

هۆشیار زێباری كە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە وەك كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دوورخرایەوە لە تویتێكدا رایگەیاندووە "بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هاوسەنگترە كە ڕێگە دەدات بە پەرلەمان بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن نەك دەستەی سەرۆكایەتی، با چاوەڕوان بین و ببینین بزانین چەقبەستوویی سیاسی دەشكێنێت".  

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا كە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ دووەمجار لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق نادەستوورییە، بەڵكو ئەو بڕیارە دەبێت لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بدرێت.



PM:10:27:01/03/2022