پەرلەمانی عێراق رۆژی كردنەوەی خۆپاڵاوتنی سەرۆك كۆماری كردەوە

پەرلەمانی عێراق جارێکی تر بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن دەدات بۆ دیاری کردنی پۆستی سەرۆک کۆمار، کە ئەمەش لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی بە نادەستور دادەندرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە دەبێت پەرلەمان بڕیار بدات بۆ جارێکی تر دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە و لەگەڵیشیدا دیاریكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكان.

هەروەها دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دووەمجار لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نادەستورییە و دەبێت پەرلەمانتاران ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە.

بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق چەندین كاندید هەن، لە دیارترینیان بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی، رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی.





PM:11:05:02/03/2022