48 كاندید هەن.. سبەینێ دوارۆژی خۆكاندیدكردنی سەرۆك كۆماری عێراقە


سبەینێ چوارشەممە دواڕۆژی خۆكاندیدكردنە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، تائێستاش 48 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.
 
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاندووە، 48 كەس خۆیان بۆ سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە، لەوەش  25 كاندید یەكەمین خولی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار خۆیان كاندید كردووە، خولی دووەمیش هەشت كاندیدن و خولی سێیەم تا ئێستاش 15 كاندیدن.

دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی یەكشەممەی رابردوو رایگەیاند، كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ دووەمجار بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە نادەستورییە و دەبێت پەرلەمانتاران ئەو بڕیارە بدەن.



PM:09:43:08/03/2022