لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ناردنی (٢٠٠) ملیاره‌كه بۆ هەرێمی کوردستان په‌سه‌ند كرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئه‌مڕۆ سێشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبونه‌وه‌ى هەفتانەی خۆى بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه (٢٠٠) ملیار دیناری دیکە ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌وانه‌ی هەرێم بکرێت، بەوەش پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران خێراتر دەبێت.