لە بارەی ٢٠٠ ملیارەکەو دابەشکردنی مووچە زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە تا ئێستا تاوەکو ئێستا بەغدا ٢٠٠ملیارەکەی نەناردووە و حکومەت لە داهاتی مانگی سێ مووچەی مانگی دوو دابەش دەکات.
   
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێن ئار تی دەڵێت "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە ٢٠٠ ملیاری تەواوکاریی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێرێتك بەڵام تا ئێستا نەنێنردراوە هەرێم لە داهاتی خۆی مووچە دابەشدەکات".
    
هێمن هەورامی دەشڵێت "سەرچاوەی سەرەکیی قەیرانە داراییەکانی هەرێم، دواخستن و بڕینی بەشەبودجەی هەرێم بووە لەلایەن بەغداوە، هۆکاری دووەمیش هەڵەی حوکمڕانیی هەرێم بووە کە نەمانتوانیوە سەرچاوەی داهاتی هەرێم هەمەجۆر بکەین و تەنها پشتمان بە نەوت بەستووە."   

هێمن هەورامی لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەسەر یاسای هەڵبژاردن تا ئێستا ئەوان تەنها پرۆژەی گۆڕانیان بە دەستگەیشتووەو ١ی نیسان تەمەنی کۆمسیۆن درێژدەکرێتەوە.



PM:08:24:17/03/2022