سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان د.مونا یاقو، دەڵێت” دادگایی كردنیان دواكه‌وت منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام (سه‌قفی زه‌مه‌نی) مان هه‌یه له یاسادا له‌عێراق به‌گشتی ده‌بووایه ئه‌و كه‌سانه هه‌تا ئه‌م كاته پێشكه‌شی دادگا بكرانایه ”، لە بارەی چۆنێتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە بە تایبەتی لە سلێمانی، دەڵێت" بڕیارماندا ئه‌مجاره‌ی كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن لە شوێنی دابەشکردنەکانی موچە".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، د.مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی سێ خانەنشین کرد لە سەرەی وەرگرتنی موچە، (دوو خانەنشینییان لە سلێمانی، یەکیان لە سۆران) لەو ڕوەوە د. مونا وتی” بێگومان به‌و شێوازه دابه‌شكردنی مووچه پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه ئێستا خانەنشینن، له‌وانه‌یه زیاتر له ٢٥ ساڵ خزمه‌تیان هه‌بوو بێت كه نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌وشێوه‌یه مافی خۆیان بدرێتێت كه ساده‌ترین مافی خۆیانه له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه بۆیان ده‌درێت. ”
لە تەوەرێکی تری ئەو وتووێژەدا لە بارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، د. مونا یاقو دەڵێت”به‌دڵنیایه‌وه من بۆخۆم له‌گه‌ڵ تیمێك له‌گه‌ڵم له ڕاوێژكاران و هه‌ندێكجار به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانیش چووین زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه دانیشتووین و له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یان كه زیاتر له پارێزه‌رێكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موویان هه‌میشه په‌یوه‌ندیم هه‌یه كه بزانین چ شتێك هه‌یه پێویستی به ئه‌پده‌یته و زانیاریم بده‌نێ هه‌تا ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان كراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا پێشكه‌شی دادگا نه‌كراون، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وان دادگایی كردنیان دواكه‌وت منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام له‌په‌یجی خۆم له فه‌یسبوكیش نوسیوومه كه ئێمه (سه‌قفی زه‌مه‌نی) مان هه‌یه له یاسادا له‌عێراق به‌گشتی ده‌بووایه ئه‌و كه‌سانه هه‌تا ئه‌م كاته پێشكه‌شی دادگا بكرانایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواكه‌وت دادگاكه‌یان هۆكاره‌كان زۆرن یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه دادوه‌ر ژماره‌یان كه‌مه و به‌ش ناكات، به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی به‌ڵێ دواكه‌تووه و ئێمه هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت به زووترین كات پێشكه‌شی دادگا بكرێن نه‌ك ته‌نها ئه‌وان، به‌ڵكو زۆر كه‌سی تریش ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وتن".