وێنە.. دیداری لەیلا زانا لەگەڵ تاڵەبانی


 لەیلا زانا و سڕی سوورەییا ئۆندەر پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە”یان گەیاندە تاڵەبانی .

لەنامەکەدا ئۆجالان دەڵێت نەخۆشکەوتنی جەنابتان زۆر خەمباری کردبووم دوایین جاریش لەگەڵ پەرلەمانتاری ئامەد لەیلا زاناو پەرلەمانتاری HDP سڕی سوورەییا ئۆندەر چاوپێکەوتنم ئەنجامدا ئاگاداری بەرەو باش چوونی رەوشی تەندروستی بەڕێزتان بووم.

ئۆجەڵان لە درێژەی پەیمەکەیدا وتیشی، ئەو خەباتە دیپلۆماسییەی کە بەڕێزتان تائێستا لەنێوان ئێمەو دراوسێیەکانماندا بەڕێوەتان بردووە ئەمڕۆ بۆ نێو خۆی ئێمەی کورد پێویستە و مێژوو جوڵانەوە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاندەدات بۆ ئەوەی لەپێناو داھاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان پێکەوە کارو خەبات بکەن، ھیواو ئارەزووم ئەوەیە کە لەپێناو دیاریکردنی ستراتیژو ھەڵوێستێکی ھاوبەش کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ھەرچی زووتر ببەسترێت.عەبدوڵا ئۆجەڵان لە درێژەی پەیامەکەیدا رایگەیاند، سوپاسی ئەو خەڵاتە دەکەم کە لەبیرەوەری مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەددا پێشکەشی منتان کردبوو ، بەردەوام گرێدراوی یادو بیرەوەری ئەو دەمێنمەوە.












PM:04:46:23/07/2014