چوار بەرپرسی دیاری پارتی باری تەندروستیان ناجێگیرە

هەریەک لە کەریم شەنگالی و زەعیم عەلی و کرمانج عەبدوڵا و سالار عوسمان باری تەندروستیان نا جێگیرە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کەریم شەنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم ماوەیەکی درێژە شێرپەنجەیەتی و ئێستا چۆتە  وڵاتی ئەڵمانیا بۆ چارەسەر کردن.

هەروەها زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لە دایکبوونی ١٩٤٩ یەو کۆلیژی سەربازی لە ١٩٧٣ تەواو کردووە، ماوەیەکە نەخۆش هەر چارەسەر وەردەگرێت.

سالار عوسمان بریکاری وەزیری رۆشنبیری ماوەیەک لەمەوبەر گورچیلەی کێشەی هەبووە و نەشتەرگەریان بۆ کردووەو زیاتر لە مانگێکە دەوام ناکات و مۆڵەتە.

کرمانج عەبدوڵا کادیری حیزبی بەرپرسی لقی ٢٣ ی مەخمورەو نەخۆشەو چارەسەر وەردەگرێت.



PM:05:43:02/04/2022