ئەمشەو بەشێك لە هاوڵاتیانی شاری كۆیە بەمەبەستی داواكردن بۆ قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئوتومبیلە بارهەڵگرەكان بەناو شارەكەیاندا دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و رێگای تەقتەق بۆ كۆیەیان داخست كە رێگایەكی سەرەكی هاتوچۆی هەولێر بۆ شاری سلێمانییە.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) هاوڵاتییانی كۆیە ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەوان نیگەرانن لە دۆخی شارەكە و داوای قەدەغەكردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان بەناو شارەكە و دروستكردنی جووتسایدی نێوان هەولێر كۆیە و چارەسەركردنی كێشە ئیدارییەكانی شارەكە دەكەن.
جێی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی خراپی رێگاوبانەكان پێنج یاریزان لەسەر رێگای هەولێر – كۆیە گیانیان لەدەستدا.