وەزارەتی هەرێم: رێژەی بێکاری لە هەرێم زۆر لە بەغدا کەمترە

بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند" لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ٧% ە.

  لە چوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵانی نزیک پارتی، زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلادانان، دەڵێت " لە ئێستادا ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ٧% و ڕێژەی بێكارییش بەپێی ئەو داتایانەی هەمانە لە ١٠-١١% یە، ئەمەش بەراورد بە عێراق ڕێژەیەكی زۆر كەمترە".  
  
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " لەم بارەیەوە ئێمە لە وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بانكی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا سەرقاڵی ئامادەكردنی (تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتین) كە ستراتیژییەكی گەورەیە و ئیشی لەسەر دەكەین بۆ هاووڵاتیانی كەمدەرامەت، كە مووچە و دەرامەتێكیان نییە و بە هیچ شێوەیەك ناتوانن كار بكەن و توانای داراییان زۆر لاوازە".   
  
زاگرۆس فەتاح دەشڵێت "(تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی) سیستمێكە بۆ هاوكاریكردنی ماددی و مەعنەویی خەڵكە كەمدەرامەتەكان، لەم پێناوەدا سیستم و پڕۆگرامی خۆمان دادەڕێژین، بۆ ئەوەی لە كاتی ئێستا و لە كاتی قەیرانەكاندا هاوكارییان بكەین".  



PM:07:05:06/04/2022