كازمی سەبارەت بە نەوتی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "دەبێت كار لەسەر بەدیلی نەوت بكەین و ئەم سامانەش بۆ پاراستنی منداڵ و نەوەكان و داهاتوی عێراق بمێنێتەوە و ئەوەش بەرپرسیارێتیەكە لەئەستۆی هەمواندایە".

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتی بەربانگكردنەوەدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و كارمەندانی پاڵاوگەی دۆرەی بەغدا رایگەیاند "بەردەوامین لە بنیاتنانی دەوڵەت و دامەزراوەكانی، هەمومان بەرپرسیارین لە بنیاتنانی دەوڵەت و هەمومان بەرپرسیارین لەجێبەجێكردنی ئەركەكانمان".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە ئەوپەڕی بایەخ بەهاوڵاتیان دەدەین بۆ ئەوەی ژیانێكی شایستە بژین سەرەڕای هەمو بارودۆخ و گرفتەكان، حكومەت هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان، بەشەو و رۆژیش كاردەكات بۆئەوەی لەوەرزی هاوینی ئەمساڵدا پێداویستی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەستەبەربكات". 

كازمی روونیكردەوە "دەبێت كار لەسەر بەدیلی نەوت بكەین و ئەم سامانەش بۆ پاراستنی منداڵ و نەوەكان و داهاتوی عێراق بمێنێتەوە، ئەوەش بەرپرسیارێتیەكەی لەئەستۆی هەمومانە تا پێكەوە لەو ڕوەوە كار بكەین".



PM:08:11:11/04/2022