كازمی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك دەدات


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرانیاوە نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان و عێراقیش رووی لە بەرزبوونەوە كردووە".

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاندووە "لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا كار بۆ ئاسانكردنی ئەركی هاوڵاتیان لە دابینكردنی چەندین سەبەتەی خۆراك لە رێگەی بریكارەكانی دابەشكردنی ئازوقە كرا".

كازمی ئاماژەی بەوەكردووە "عێراق رووبەرووی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك بووەوە، كە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا لەسەر ئاستی جیهان نرخی كاڵاو كەرەستەكانی رۆژانە بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە".

ناوبراو كازمی داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو تەواوی لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەت كار بۆ دابینكردنی كارەبای پێویست بكەن.



PM:08:46:12/04/2022