ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی سه‌قزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كه ماوه‌ی پێنج مانگه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كۆتایی به‌ژیانی هات.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له‌یلا ئیسلامی ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری بۆكان كۆتایی به ژیانی هات، كه‌یوان قه‌زای هاوسه‌ری له‌باره‌ی مردنی له‌یلاوه رایگه‌یاندوه، "له‌یلا خۆی كوشتوه"، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌یلا له‌وبڕوایه‌دان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرابێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك كه‌سوكاری له‌یلا ئیسلامی رایگه‌یاندووه" هاوسه‌ری له‌یلا دوو چیرۆكی زۆر دژ به یه‌كی له شێوازی خۆكوشتنی له‌یلا گێڕاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی زیاتر كردوه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌یلا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه هه‌تا خۆی بكوژێت".
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، بنه‌ماڵه‌ی له‌یلا ئیسلامی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی توێكاری پزیشكی دادی ده‌كه‌ن و تا ئێستاش لهپرسهكهی له‌یلادا، ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌نوسراوه، ته‌رمه‌كه‌شی له‌زێدی خۆی و له‌گوندی چه‌كوشه‌ی سه‌ر به شاری سه‌قز به‌خاكسپێردراوه.