بەنزینی عێراقی ئەمڕۆ لەم شوێنانە دابەش دەکرێت

دابەشكردنی بەنزینی عێراقی لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە و بۆ ئەمڕۆش لە چەند وێستگەیەكی ناوشار و دەرەوەی شار دابەشدەكرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە ۱۷ی نیسان، بەنزینی ٦۹٠ دیناری لە دەرەوەی شار لە وێستگەكانی (پێشەنگ، فام، هەڵۆ، خانەقین) دابەش دەكرێت.

 لە ناو شاریش لەوێستگەكانی (مژدە و بامۆك بۆ تەكسی. ژمارەی تاك، بەكرەجۆ(تایبەت) ژمارەی تاك) بەردەستدەبێت 



AM:09:38:17/04/2022