كۆمكاری عەرەبی هەڵوێستی لەسەر هێرشی توركیا بۆ هەرێم ئاشكراكرد


كۆمكاری عەرەبی دژی هێرشی توركیایە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ئەو كارە بە "دوژمنكاری بۆ سەر سەروەری عێراق" ناو دەبات.

ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی لەڕاگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە دوێنێ توركیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی كردیە سەر هەرێمی كوردستان و جەختیشیكردەوە كە ئۆپراسیۆنەكە دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەری عیراق و بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەنەوەو پێشێلكارییە لە یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.

راگەیەنراوەكە ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی 4ی 2022 لەڕاگەیەنراوێكدا سەركۆنەی ئەو هێرشانەی كرد كەدوێنێ توركیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی كردییە سەر هەرێمی كوردستان و جەختیشیكردەوە كە ئۆپراسیۆنەكە دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەری عیراق و بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەنەوەو سەركۆنەی دەكەن و پێشێلكارییە لە یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە كە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكە بۆ سەر خاكی عیراق پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو عیراق ئاڵۆزتر دەكات و داواشی لەتوركیا كردووە واز لەم هەڵسوكەوتانە بهێنێت و رێز لەسەروەری عیراق بگرێت و پابەندبێت بە بنەماكانی دراوسێیەتی.



PM:07:42:19/04/2022