فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا چیای ئاسۆسیان بۆردومان كرد و تائێستاش بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.
كامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت ڕایگەیاندووە "بۆردوومانەكە دۆڵی دوكانیانی لە سنووری گوندی گەڵاڵە گرتۆتەوە، خەڵكی ناوچەكە زەرەر و زیانیان پێنەگەیشتووە، ئەمڕۆ یەكجار بۆردومان ئەنجامدراوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەهۆی دووریی شوێنی بۆردومانەكەوە نەتواندراوە تیم بنێردرێتە ئەوە شوێنەی كە بۆردومانی لێكراوە".