بەنزینی عێراقی لەم شوێنانە دابەش دەکرێت

دابەشكردنی بەنزینی عێراقی بەردەوامە و بۆ سبەینێ‌ لە چەند وێستگەیەكی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشکرایکرد، سبەینێ‌ شەممە٢٣ی نیسان بەنزینی ٦۹٠ دیناری لەدەرەوەی شاری سلێمانی لە وێستگەكانی، نالی- ئایندە لە حاجیاوا- هەڵۆ- خانەقین- بەردەست دەبێت.

لە ناوشاریش  لە وێستگەكانی، تاسلوجە بۆ پاصی هێڵ، بامۆك بۆ تەكسی، ژمارەی جووت، كانی گۆران ،هەڵەبجە تانجەرۆ بۆ ژمارەی جووت، بەردەیت دەبێت.

ئەو بەنزینە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی ، هەڵەبجە دەنێردرێت و بە نرخی ٦٩٠ دینار لە ڕێگەی چەند وێستگەیكەوە ڕۆژانە بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.


 



PM:10:31:22/04/2022