داوا لە بارزانی دەکرێت بودجەی حیزبەکان پەسند نەکات

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لە بارزانی دەکات کە قانونی بودجەی حیزبەکان واژوو نەکات و بگەڕینرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی جارێکی تر کاری لەسەر بکرێت.

دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەربارەی پەسند کردنی یاسای رێکخستنی بودجەی حیزبەکان لە پەرلەمانی کوردستان..
وەک ئاشکرایە دەرکردنی ھەر یاسایەک بۆ مەبەستی رێکخستنی بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەلگەیە، لەم نێوەندەشدا پەرلەمانی کوردستان کە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانە بەو ئەرکە ھەڵدەستێت وئەوەش لە پێناو دابین کردنی ماف وئەرکی کۆمەڵگەیە لەسەر ئاستی تاک وکۆو وریکخستنی چوارچیوەی کارکردن وبەریوەبردنی ژیان وچالاکی سیاسی یە، لە رۆژی ٢٤/٧/٢٠١٤ یاسای ریکخستنی بودجەی حیزبەکان لە پەرلەمانی کوردستان پەسند کرا وبودجەی دیاری کراوی خۆی بۆ دابین کرا. ئیمە وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان کاتیکدا ھەموو ھەنگاوێک بە ئاراستەی ڕێکخستن ودیاری کردنی ئەرک ومافی ھاوڵاتیان بەرز دەنرخینین لە پێناو سەروەری مرۆڤ وئاشتی کۆمەڵایەتی وبەردەوامی ژیان, وە بەتایبەتی لە ھەرێمی کوردستان کە لایەنەکان ھەمویان لە ئاستی خۆیان لە ڕابردوو ئیستاشدا رۆڵی خۆیان گێراوە لە پرۆسەی سیاسی وخەباتی مەدەنی و نەتەوەیی بۆ بە دەست ھینانی مافی ڕەوای گەلەکەیان لە ھەموو پیکھاتە وئایینە جیاوازەکان کە لەو ھەرێمە بەیەکەوە دەژین ومیژوو خەباتی ھاوبەشیان ھەیە.

بەڵام ناکرێت ھەر لە رێ ی یاساوەش پیشێلی ماف وئیستحقای کەس ولایەنی تر بکرێت بە بیانوی زۆر وکەمی دەنگ ویان چەند پێوەرێکی تر کە لە ئێستادا چەند لایەنێک سەرنج وقسەیان ھەیە لەسەر ئەو یاسایەو ناکرێت بە ھەند وەرنەگیرێت (لەکاتێکدا ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و مەدەنی وەک مافێکی سەرەتایی لەجارنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی پێدرواە,) چونکە ھەر حیزبێک کە بە فەرمی ھەمو رێکارە یاساییەکانی ئەنجام دابیت ومۆڵەتی کارکردنی وەک حیزب وەرگرتبێت ئەرک ومافی خۆی ھەیە وناکرێت لەو یاسایەدا شوێنی بۆ نەکرێتەوە ولە پرۆسەی سیاسی وخەباتی مەدەنی وڕێکخراوەیی دوور بخرێتەوە ، کە ئەوە جێگای ھەڵوەستە کردنە بۆ بەردەوامی لە پرۆسەی سیاسی ودیموکراسی وفرە حیزبی وخەباتی ریکخراوەێی بۆ بە دەست ھێنانی ماف وداخوازیەکان.

 لە ئێستادا کە ھەرێمی کوردستان بە ئاراستەی ئاییندەیەکی گەشتر ھەنگاو دەنێت وپێکەوە ژیانی ئایینی وفرەیی حیزبی یەکێکن لە سیما جوانەکانی کەبە درێژایی مێژوو ھەمو لایەک شانازیمان پێوە کردوەو وە ھەمو لایەکیش لە پێکھاتە ئایینی ونەتەوە جیاوازەکان خەباتیان بۆ بە دەست ھێنانی ئەو ئاواتانە بوە وقوربانیان لە پێناوی داوە، بۆیە ئیمە ھیوا خوازین بۆ ئەوەی مافی ھیچ کەس ولایەنیک فەرامۆش نەکریت لەو یاسایە وھەمو لایەنیکی مۆلەتدراو بۆ کاری سیاسی وحیزبی بەشی خۆی بۆ دیاری بکرێت و پێ بدرێت .

بۆیە داوا لەبەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  دەکەین کە ئەو یاساییە واژوو نەکەن و بگەرینرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی جارێکی تر کاری لەسەر بکرێت و ھەموار بکرێتەوەو ڕەچاوی زروف و بارودۆخی ھەرێم و بەردەوامی پرۆسەی سیاسی و ناوچەیی بکرێت. ئەویش بە پرس و ڕاویژ کردن لەگەل ھەموو ئەو لایەنانەی کە لە ئیستادا سەرنج و قسەیان ھەیە لەسەر یاساکەو دیاری کردنی پێوەرەکان.بۆ دەوڵەمەند کردنی زیاتری یاساکە وبێ بەش نەکردنی ھیچ لایەنێک لە پرۆسەی سیاسی و کاری حیزبی و مەدەنی.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان
٢٦/٧/٢٠١٤                                                                                    





PM:02:29:26/07/2014