ئێوارەی ئەمڕۆ بومهلهرزهیهك به گوڕی (٣.٢) پلهی رێختهر له قهزای چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر (٤:٢٩) دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە (٢١) کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و گوڕەکەی (٣.٢) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵای (١٠) کیلۆمەتر بووە.