مامۆستایەكی ئاینی: لەناوجەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەرم


مەلا عومەر دارەتویی، مامۆستای ئاینی رایدەگەیەنێت "لەنێوان بازگەی چەمچەماڵ و كەركوك لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشكرایە سەرم"، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە "لەسەر رووداوەكەی یەكەم رۆژی جەژنی قەزای چەمچەماڵ رەخنەی لەبەرپرسان گرتووە".  

مەلا عومەر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "دوای سەردانیكردنی كەسوكاری ئەو پێنج كەسەی لە یەكەم رۆژی جەژندا كوژران ویستویەتی بگەڕێتەوە سنوری هەولێر، بەڵام  لەنێوان بازگەی چەمچەماڵ و كەركوك چەند كەسێك رایانگرتووە و هێرشیان كردووەتە سەر".  

ناوبراو دەڵێت "ئێستا سەلامەتم و هیچ كێشەیەكیشم لەگەڵ پارتی و یەكێتی نییە".  



PM:09:36:04/05/2022