وەفدێکی پارتی
و یەکێتی بە سەرۆکایەتی نێچیر ڤان بارزانی بەنیازە لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی سلێمانی بکات، ئەوە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژیکە
لەڕێگای چەند نێوەند گیریەکەوە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی خەریکە گەرمو گوڕی
تێدەکەوێتەوەو، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆبوونەوەیەکی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی.
بەپێێ زانیارییەکانی (سپی) چەند کەسایەتییەک لە
نێویاندا فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندام
پێشوی مەکتەب سیاسی یەکێتی و چەد کەسایەتییەکی دیکە کەوتوونەتە، نێوان پارتی و
یەکێتییەوە بۆ ئەوەی کۆتای بەم بار گرژییە بهێنن و لەسەر کۆی دۆسییەکانی نێوانیان
لە ئاستی هەرێم و لەسەر ئاستی عێراق رێک بکەون.
هەر بەپێی
زانیارییەکان لەم چەندڕۆژەی داهاتوودا وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان
بارزانی دەگاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕ و ئەندامانی
مەکتەبی سیاسی کۆ دەبێتەوە بۆ یەک لای کردنەوەی کێشەکان کە لە نێوان هەردوولادا
هەیە لەسەر هەردوو ئاستی هەرێم و عێراق.
ئەم
کۆبوونەوانەش دوای ئەوە دێت کە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئاستێک، کە
مەترسی تێک چوونی تێکڕای بارو دۆخی هەرێمی کوردستانی لێدەکرێت.