تۆلەر: دەركردنی یاسای نەوت و گاز گونجاوترین چارەسەرە بۆ كێشەی نێوان هەرێم‌و بەغدا


ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت " دەركردنی یاسای نەوت و گاز گونجاوترین رێگەچارەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت و گاز لەبارەی دابەشكردنی داهاتەكەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و ناوەند".

ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە میدیاكان رایگەیاندووە "پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هەندێك جار ئارام بووە و هەندێك جاریش خراپ بووە و باسی لەوەشكرد، بەشێك لە وڵاتانی دیكە و چەند فاكتەرێكی دیكەی دەرەكی كاریگەرییان هەبووە لە سەر پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا".

سەبارەت بە كێشە نەوتییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش تۆلەر ئاماژەی بەوەكردوە "دەركردنی یاسای نەوت و گاز گونجاوترین رێگەچارەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت و گاز لەبارەی دابەشكردنی داهاتەكەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و ناوەند".

هەروەها وتویەتی "لەنێو لایەنە سیاسییەكاندا هەوڵێك هەیە بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلومەرجانەی لە ئێستادا لە عێراقدا دەگوزارێن و هۆكارەكەشی لاوازی حكومەتی كاربەڕێكەرە".



PM:10:39:15/05/2022