بەڕێوەبەری
گەشتوگوزاری دوکان بڵاویکردەوە، گەنجێک لە کاتی لێخوڕینی بەلەمێکدا کەوتە ناو دەریاجيی
ئاوی دوکان و خنکاوە.
ئەمڕۆ ١٩ی ئایار،
پێنج شەممە، رێژین رەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان ڕایگەیاند "
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لەسەر بەلەمێکدا کەوتە ناو دەریاچەی دوکان و خنکاوە و تا
ئێستاش تەرمەکەی دەرنەهێندراوە، هەروەاه تیمەكانی بەرگری شارستانی لە شوێنی
رووداوەكەن و بەدوای تەرمی گەنجەکەدا دەگەڕێن ".