عامری: یەكلایینەكردنەوەی سەرۆك كۆمار بنبەستی سیاسییە


هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیەنێت "یەكلایینەبوونەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار هۆكاری سەرەكی بەردەوامی بنبەستی سیاسییە كە پشكی كوردە".  

هادی عامری لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە "دەتوانین بنبەستی سیاسی تێپەڕێنین و ئومێدمان بە هەموو لایەنە سیاسییەكان هەیە، تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی بە چارەسەركردنی دۆخی ناوماڵی شیعە دەست پێدەكات."  

ناوبراو وتیشی "مەرجەعی ئاینی و ژیرەكان لە عێراق دژی هەر پیلانگێڕییەك دەوەستنەوە كە یەكێتی وڵات بەئامانج بگرێت، بەڵام ڕێگە نادرێت بچینە دواوە، یاخود شەڕی شیعی شیعی ڕووبدات."  

ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە، بەڵام تائێستا جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پۆستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران هەڵنەبژێردراون.






PM:09:31:28/05/2022