ئەم مانگە فەرمانبەران بەبێ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەش مووچە وەردەگرن

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی ٩٢٠ ملیار دینار هەیە بۆ ئەوەمووچەی فەرمانبەرانی پێبدرێت ئەم پارەیەش بەتەواوی بەشی مووچەی فەرمان بەران دەکات .

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبێ‌ بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەكە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕی ٩٢٠ ملیار دیناری لەبەردەستدا هەیە كه‌ به‌ته‌واوه‌تى به‌شى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ٥ی حوزەیران دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار. 



PM:01:25:01/06/2022