لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕیانگەیاند "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستی،
لیژنه هه‌ردوو خواردنه‌وه‌ی شنه و باكوریان له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی
داخست".
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، شەوی
دووشەممە لەسەر یه‌كشه‌ممه، له‌كاتی سه‌ردانكردنی لیژنه‌ی تەندروستی بۆ خواردنه‌وه‌ی
شنه و باكور دەرکەوتووە کە پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی
كاركردن نابن، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو شوێنه‌كه داده‌خرێن و
خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار
دەکاتەوە، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی
و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.