مالیكی‌ داوای‌ ئه‌و چه‌كانه‌ ده‌كات كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ستی‌ پێشمه‌رگه‌

ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی داوای لە سەركۆمار عێراق فوئاد مەعسوم دەكات، ھێزەكانی پێشمەرگە ئەو چەكانە بگەڕێنێتەوە كە لە ماوەكانی پێشووتر دەستی بەسەردا گرتووە.

عەبود عیساوی، سەركردەیەكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، به‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ راگەیاند "پێویستە سەركۆمار، فوئاد مەعسوم داوا لە ھەرێمی كوردستان بكات، سەرجەم ئەو چەك و تەقەمەنییانە بگەڕێنێتەوە كە لە ماوەكانی پێشووتر دوای ھەڵھاتنی ھێزەكانی سوپا لە ھەندێك ناوچە دەستی بەسەردا گرتوون".

عیساوی‌ به‌پێویستی‌ زانیوه‌ فواد مەعسوم "رۆڵی كەسێكی نیشتمانپەروەر بۆ پاراستنی یەكپارچەیی عێراق بگێرێ و داوا لە ھەرێم بكات، ئەو چەك و تەقەمەنییانە رادەستی بەغدا بكات كە پێشتر ھێزەكانی سوپا لە كاتی ھێرشەكانی داعش وەك پاشماوە بەجێیان ھێشت و لە لایەن ھێزەكانی پێشمەرگەوە دەستی بەسەردا گیرا".

ئەو سەركردەیەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ سەر كۆمار ئەركێكی زۆری لە ئەستۆیە، یەك لەوانە گەڕانەوەی سەرجەم ئەو چەك و تەقەمەنییانەیە كە ھێزەكانی پێشمەرگەیە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان دەستییان بەسەردا گرتووە



PM:07:32:01/08/2014