"داعش لەشەنگال دەستی بەكوشتاری ئێزیدیەكان كردوە"

بەرپرسی مەڵبەندی موسلێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت تیرۆریستانی داعش لەگەڵ گەیشتنیان بەقەزای شەنگال دژی ئێزیدیەكان كۆمەڵكوژیان ئەنجامداوەو لەهەندێك شوێن بەشێوەیەكی دور لەمرۆڤایەتی دەستیان بەكوشتنی برا ئێزدییەكان كردوە.

هەڵۆ پێنجوێنی ئەوەشی بە PUKmedia راگەیاند: داعش دژی كوردو پێكهاتیە ئێزدیەو مەسیحی و كاكەییەكانن و دەسیان بەكۆمەڵكوژی كردوەو لەگوندێكی سەر بەناحیەی گرد عوزێر لەناو كشتوكاڵَدا لەشوێنی واهەبووە 12 ئەندامی خێزانێكیان كوشتووە، لەناو ناحیەكەش كەوتونەتە گیانی خەڵك و زۆریان شەهید كردوەو ژمارەیەكی زۆیشیان رفاندوە.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی بای لەوەشكرد لەئێستادا بەهەزاران ژن و منداڵ لەشاخی شەنگال ئاوارەبوون و لەبارودۆخی ناهەمواردان و گیریان خواردوە.
هاوكات بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا تا ئێستا نزیكە 40 كەس لە كوردانی ئێزیدی لە قەزای شەنگال بەدەستی چەكدارەكانی داعش كوژراون‌و داعش داوا  لەخەڵك دەكات ببنە موسڵمان‌و بە پێچەوانەوە بەرەوڕووی كوشتن دەبنەوە.



PM:04:14:03/08/2014