تیمی بایۆمەتری پارێزگای سلێمانی مووچهخۆران ئاگادار دەکاتەوە، کە تۆماری بایۆمەتری لە ئەمڕۆوە تا (٢٠٢٢/٨/١) دەوەستێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا تیمی بایۆمەتری پارێزگای سلێمانی مووچەخۆرانی پارێزگاکە ئاگاداردەکاتەوە، کە تا ئێستا تۆماری بایۆمەتریان نەکردوە و ئەیانەوێت سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری، لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٢/٦/٢٣) تا (٢٠٢٢/٨/١) تۆماری بایۆمەتری دەوەستێت بە مەبەستی کار پێکردنی سیستەمی نوێی تۆماری بایۆمەتری.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا تیمەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، سەردانی بنکەکانی تۆمار نەکەن تا دوای بەرواری (٢٠٢٢/٨/١).