هەولێر.. مامۆستایەكی زانكۆ بریندار كرا



سەر لە بەیانی ئەمڕۆ خوێندكارێك تەقەی لە راگری كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین كرد و برینداری كرد، پاسەوانێكی كۆلێژەكەش بریندارە.

سایتی كوردستان24 بڵاویكردەوە "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر خوێندكارێك تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سەلاحەدین كرد و برینداری كرد، جگە لە د. كاوان، پاسەوانێكی كۆلێژەكەش بریندارە، هەردووكیان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە".

تائێستا لایەنە ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەكردۆتەوە.



AM:09:34:28/06/2022