هاوڵاتییەک لەسەر ئەو وێنانەی بەناوی بکوژی دوو مامۆستاکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە بێ بنەمان و دوورە لە راستییەوە".
ئاراس مەهدی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" ئەو وێنە و پۆستانەی لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی کەسی بەبێ گەڕانەوە بۆ من و بێ بەردواداچوون بڵاویانکردووەتەوە و گوایە من بکوژی ئەو دوو مامۆستایەم، بەڵام لە راستیدا ئەوانە وێنەی منن و هیچ پەیوەندیم بەو رووداوەوە نییە".
ئەوەشی خستەڕوو، داواکارم ئەو پەیجانە وێنەکانی من بسڕنەوە و روونکردنەوەی پێویست بدەن، بە پێچەوانەوە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم.