تونێلی پێشڕەو بۆماوەی چوار ڕۆژ دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی شاری سلێمانی لە نوسراوێکدا شۆفێرانی سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە دەکاتەوە، کە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی، کە واژۆی محەمەد جلیل مەجید بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەی لەسەرە و ئاڕاستەی قائیمقامیەتی قەزای چوارتا کراوە، تێیدا هاتووە" لە سبەینێوە بۆ ماوەی چوار رۆژی ئەم مانگە لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی شەو بۆ (٥:٠٠)ی بەیانی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی دەرکردنی فیدەری (KV١١) لە وێستگەی مۆبایلی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو".
ڕوونیشیکردەوە، پرۆژەی دەرهێنانی فیدەرەکە لە هەواری شار، لەلایەن کۆمپانیای (پەرەژاڵ)ەوە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەکرێت. 


PM:02:35:03/07/2022