سیستەمی دابەشكردنی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە سیستەمی دابەشكردنی بەنزیندا دەكات و بەپێی ژمارەی ئوتومبیل دابەشی دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە "كۆی بەرهەمی بەنزینی دابینكراو لەلایەن حكومەت ٣،٠٠٠،٠٠٠ لیترە لە رۆژێكدا، سیستەمی ئێستای دابەشكردنی بەنزین (٤٠٪ بۆ هەولێر، ٤٠٪ بۆ سلێمانی، 2٠٪ بۆ دهۆك)، بەڵام ئەم سیستەمە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، گۆڕانكارییەكەش لەسەر بنەمای ژمارەی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاكان دەبێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هەن (١،٧٧٥،١٤٥ ئۆتۆمبێل) بە بەنزین كار دەكەن (٥٥٪ لە هەولێر، ٣١٪ لە سلێمانی ١٤٪ لە دهۆك)، بۆیە لەمەودوا دابەشكردنی بەنزینی بەرهەمهاتوو بەو جۆرە دەبێت: (٥٧.٢٪ـی دەدرێت بە هەولێر، ٢٩.٣٪ی دەدرێت بە سلێمانی، ١٣.٥٪ـی دەدرێت بە دهۆك)".



PM:09:42:24/07/2022