"بێ دوو دڵی كاندیدی یەكێتیی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار براوە دەبێت"

 ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕیگەیاند "لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەماندا سەرۆككۆماری عیراق هەڵدەبژێردرێت و بێ دوو دڵی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت. "


بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمیی یەکێتی  ڕاگەیاند  "بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەبچێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە، بۆ ئەمەش سێ ئەگەر هەیە كە بریتین لە، دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨، گەر هەمان سیناریۆ دووبارە بێتەوە ئەوا بێ دوو دڵی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار براوە دەبێت." 

ناوبراو دەشڵێت "ئەگەری دووەمیش بریتییە لەوەی پێش دانیشیتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەنێوان یەكێتی و پارتیدا رێككەوتن بكرێت و د. بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێتەوە و وەك تاكە كاندیدی كورد بناسێنرێت." 

ئەو ئەندام پەرلەمانە وتیشی  "لە ئەگەری سێیەمیشدا پێدەچێت پارتی دوای دڵنیابوونەوە لە سەرنەكەوتنی كاندیدەكەی، كاندیدی خۆی بكشێنێتەوە"

 

 



PM:03:06:26/07/2022