هێزێكى نادیار پاش ئەوەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پیشمه‌رگه‌یه‌كى دێرین، خۆى و كوڕێكى به بریندارى ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵێکی سایتی ئەنوا پرێس، کاتژمێر (٤ بۆ ٥)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزێكى نادیار كه له سلێمانیه‌وه هاتووه و تا ئێستا نازانرێت چ جۆره هێزێكە هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵى (شێرزاد باوه نوورى)، كه به‌رپرسى پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى یه‌كێتییه له ئیدارەی گه‌رمیان، هاوكات كه‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ره و پێشتریش ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى بووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌رچه‌ند ورده‌كارى شێوازى هێرشه‌كه نازانرێت، به‌ڵام به‌پێى شوێنى رووداوه‌كه، رووبه‌رووبوونه‌وه روویداوه سه‌دان فیشه‌ك ته‌قێنراوه له هه‌ردوولا.
هەر به‌پێى زانیاریه‌كانى ئه‌نوا پرێس" هه‌ریه‌ك له (شێرزاد باوه‌نوورى) و كوڕێكى به ناوى ژیلوان له هێرشه‌کەدا برینداربووه و دواتر براون بۆ سلێمانى و له‌وێ راده‌ستى پۆلیسی سلێمانی كراوه به بریندارى".
هەروەها لای خۆشیەوە دكتۆره باخان ئازاد، كه خێزانى شێرزاد باوه‌نووریه لە لێدوانێکدا به ئه‌نوا پرێسى ڕاگەیاند" به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتێك رۆشتم بۆ پۆلیس له‌وێ پێیان راگه‌یاندووم كه ئه‌وكه‌سه‌ى له ماوه‌ى رابردوو ته‌قه‌ى له ماڵه‌كه‌ت كردووە ده‌ستگیركراوه".
به‌پێ زانیاریه‌كان، د.باخان ئازاد خێزانی شێرزاد باوه‌نووری یه و ماوه‌ى هه‌شت ساڵه كێشه‌كه‌یان له دادگایه و دادگا یه‌كلاى نه‌كردووه‌ته‌وه به‌وته‌ى كه‌سوكارى شێرزاد باوه‌نوورى د.باخان توانیویه‌تى دادگایه‌كه بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر و درێژەی پێ بكێشێت، ئه‌وه‌ش زانراوه شێرزاد باوه‌نوورى سكاڵاى لێكردوه، كه د.باخان پێشتر ماڵى سوتاندوە و چه‌ندین كارى تر‌ى به‌رامبه‌ر كراوه.