هاوسەری پێشووی (سیریل فەتاح) خانمە گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
سیریل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی گیانی لەدەستدانی هاوسەری پێشووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەداخەوە ئەمڕۆ باوکی منداڵەکانم کەمال کەریم، دوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، رۆحی شاد بێت".
سیریل فەتاح لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ماوەی زیاتر لە (٢٠) ساڵه له وڵاتی سوید نیشتهجییه، چەند ساڵێک پێش ئێستا لە هاوسهرهكهی جیابووەوە، ساڵی (٢٠١٧) ژیانی نوێی هاوسەری لەگەڵ (نەبەرد جوامێر) دروستکرد کە ئەویش ژەنیاری میوزیکە.
سیریل خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوە، جگە لەوەش چەند گۆرانییەکی بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.