ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ ی ئابی ٢٠٢٢، کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەکانی عێراق لە کۆشکی حکومی و لەسەر داوای مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیران لە بەغدا دەستپێکرد، بەڵام سەدرییەکانی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق دوێنێ بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ له کۆشکی حكومه‌ت لە بەغدا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن و ڕایگەیاند "دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نابنه لایه‌ندار له هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسیی‌دا."
وتیشی "له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیی نیشتمانییه‌وه بانگه‌واز له برایانی سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن کە له بینای حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت."
باسی لەوەشکرد، ئامانج لە كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی جددی و هاوبه‌شه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه کە له ئاستی خواسته‌كانی گه‌لانی عێراقدا بێت، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای له سەرجەم لایه‌نه نیشتمانییه‌كان كردووه، گرژییه‌كانیان له ئاستیی شەقام و میدیایی هێور بكه‌نه‌وه.
کازمی جەختیشی کردووەتەوە، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نابنه لایه‌ندار له هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسیی‌دا و سەرنجیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه رێگه نه‌ده‌ن ناكۆكییه سیاسییه‌كان لێكه‌وته و كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ئاسایش هه‌بێت.