وێنەی هاوسەری حەیدەر عەزاری، باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئوردن لەباوەشی ڕاغب عەلامە، هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی، هەرای نایەوە و عێراق رێكار لە دژی عەزاری وەردەگرێت.
دوای ئەوەی ھونەرمەندی ناسراوی عەرەبی لوبنانی، ڕاغب علامە سەردانی وڵاتی ئوردنی كرد، حەیدەر عەزاری، باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە میوانداری كردووە و لەبەرئەوەی هاوسەری باڵیۆز ھەوادارێكی سەرسەختی ھونەرمەندەكەیە، بەشێوەی سەرنجڕاكێش وێنەیان گرتووە و لە هەندێكیشیان هاوسەری عەزاری و راغب باوەشیان بە یەكدا كردوە.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكان لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا كە هەرای ناوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە كە رێكار دژی ناوبراو دەگرنەبەر.