ئەمڕۆ یەک شەممە بە پێی هەواڵێکی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم، بڕیارە دوو
تونێلی نوێ بۆ دەربەندیخان دروست بكرێت و تونێلی ئێستای دەربەندیخان نۆژەن بكرێتەوە.
کەناڵی (سپی) میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ بەشێك لە هاوڵاتیان لە دەربەندیخان و
سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خۆپیشاندانیان كرد بۆ داواكردنی چاككردنی رێگای سەرەكی
نێوان دەربەندیخان- سلێمانی و رێگای سەرەكی دەربەندیخان – كەلار.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی
هەرێم لەڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت "دوێنێ بەشێك لە هاوڵاتیان لە دەربەندیخان و
سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خۆپیشاندانیان كرد بۆ داواكردنی چاككردنی رێگای سەرەكی
نێوان دەربەندیخان- سلێمانی و رێگای سەرەكی دەربەندیخان – كەلار كە لەساڵی ٢٠١٣ەوە
كاركردن تیایدا دەستیپێكردوە".
وەزیر لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت " وەك وەزارەتی
ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن وێڕای دوپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ داوا رەواكانی هاووڵاتیان،
ھاوكات جەختدەكەینەوە كە لە ھەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ تەواوكردنی رێگای دووسایدی
دەربەندیخان كەلار و ھەر لێرەوە رایدەگەیەنین، كە ھەفتەی داھاتو بە بەشداری نوێنەری
ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی پسپۆڕ دەستپێدەكات
بۆ دروستكردنی دو تونێلی نوێ بۆ دەربەندیخان.
وتیشی "لەچوارچێوەی ھەنگاوە خێراكان بۆ
كارئاسانی ھاتوچۆی ھاوڵاتیانی سنورەكە، بڕیاردراوە بە قیرتاوكردنی رێگای ناوتاق و
كاركردنیش بەردەوامە بۆ تەواوكردنی رێگای دوسایدی وارماوا دەربەندیخان".