بریکاری پێشووتری وەزیری
دارایی عێراق باسی لەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەتوانێت
مووچە بدات، بەمەرجێک نرخی نەوت دانەبەزێت.
فازڵ نەبی لە لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "به‌غدا له‌ساڵی ٢٠٢١ ته‌نها
چوار جار ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ناردووه بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی ٢٠٢٢ ته‌نها سێ
جار ناردوویەتی، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ٢٠٠ ملیاره‌کە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی
به بودجه‌ی خۆی موچه‌ی خه‌ڵک بدات."
گازل نەبی باسی
لەوەشکرد، خوانەخواستە ئەگەر نرخی نەوت بێتەخوارەوە ئەوكات هەندێك گرفت دروست دەبێت،
هەتا ئێستا هەرێمی كوردستان كێشەی نییە بە بۆچوونی من ئەگەر هەرێمی كوردستان تۆزێكی
تر لە چاكسازیەكەی بەردەوام بێت لەبنەڕەتدا پێویستیان بە بەغداد نابێت و خۆیان دەتوانن
پشت ببەستن بەخۆیان و مووچەی خەڵكیش بدەن."
فازڵ نەبی وتیشی " له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی هه‌یه
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه حكومه‌ت مافی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به بودجه‌ی ساڵی پێشووتر
له‌و ساڵه‌ی كه بودجه‌ی نییه، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ته‌نها دووشت ده‌توانێت خه‌رج
بكات، یه‌كێكیان خه‌رجی به‌كاربردن ئه‌وه‌ی كه خه‌رج كراوه له‌ساڵی ٢٠٢١ ده‌توانێت
ئه‌وه له ٢٠٢٢ خه‌رج بكات، دووه‌م، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌رده‌وامن، چونكه پرۆژه
هه‌یه به ساڵێک ته‌واو نابێت پێویستی به دوو بۆ سێ ساڵه."