ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، دوو کەس لە
هەولێر و کۆیە لە دوو رووداوى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،
کاتژمێر٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر پردی ڕێگای بنەسڵاوەی کۆن، ئۆتۆمبێلێکی
هیۆندای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێئاگایی لەپردەکە کەوتە خوارەوە.
پۆلیسی هاتوچۆ باسی لەوەش کردووە، لەدەرەنجامی ڕوداوەکە
کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش بەسەختی برینداربوون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
هەروەها هاتوچۆى کۆیە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،
"درەنگانى شەوى رابردوو لە ڕێگەی نێوان ( کۆیە _ دوکان ) نزیك گوندی داوداوە
تراکتۆرێك کۆنتڕۆڵى لە دەستدا و وەرگەڕا، بە ھۆیەوە شۆفێرەکەی گیانى لەدەستدا".