بەیانی ئەمڕۆ شەممە، جارێكی دیكە لەسەر ڕێگای نێوان زەڕایەن - دەربەندیخان بەهۆی پێكدادانی سێ بارهەڵگر و تاكسییەك چوار كەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان لە ئەنجامی پێكدادانی سێ بارهەڵگر و تاكسییەك چوار كەس برینداربوون".
لە ئێستادا تیمەكانی هاتووچۆ و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.