بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە،
لە بەردەمی تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی ٩ بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مسیۆبۆشی كانتەر، كە سەوزە و
میوەی باركردبوو لە بەردەم تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا .
لە ڕاگەیەنراوەكەی هاتووچۆی دەربەندیخاندا
هاتووە، خۆشبەختانە شۆفێرەكەی سەلامەتەوە و زیانی گیانی نەبووە .